پرس میدیا
دادوەرێکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پاش تێپەڕبوونی ١١ ساڵ بەسەر دەرچوونی یاسای دەسەڵاتی دادوەری، دەسەڵاتی دادوەری لە ئێستادا نەک سەربەخۆ نییە بەڵکو لەوپەڕی حاڵەتی خراپیدایە".
حاکم شێخ لەتف دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەسەڵاتی دادوەری لە ئێستادا بەراورد بە حکومەت و حکومڕانەکانی پێشووی هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتەکان خراپترە، بەهۆی دەستێوەردانی حزبی و دانانی دادوەران و سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەستێوەردانی حزبی وای کردووە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی لەدەست بدات، بووەتە درێژکراوەی لق و مەڵبەندەکانی حابەکان، لە هەموو وڵاتێک کە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بێت، ئەو وڵاتە گەورە دەبێت و پێش دەکەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە دروست نابێت و ئەو حکومەتە دەروخێت".
No comments:
Post a Comment