پرس میدیا-دانا زەنگەنە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی کردوومە، بۆم دەرکەوتووە بڵاوبوونەوەی ئەم جارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قورسترە و ژمارەی تووشبووان زۆر زیاترن لە پێشوو".
ئەبوبەکر هەڵدەنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردسان بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە نییە و دۆخەکە لە ئاستێکی مەترسیداردایە، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان و حکومەت هەماهەنگ بن لە خۆپارێزی، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەمووان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرن لە چاو پێشوودا و دۆخەکە لە مەترسیدایە".
No comments:
Post a Comment