پرس میدیا
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "لە بەرواری ٩ی ئەم مانگە بڕیاربوو کۆبونەوەی سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان وسەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، کاتێک نوێنەری فڕاکسیۆنەکان چوونە ھۆڵی کۆبوونەوەکە پێیان گوتین بەھۆی کۆڕۆنا کۆبوونەوەکە ھەڵوەشایەوە".
کاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆک فڕاکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاند، "لە بەرواری ٩ی ئەم مانگە بڕیاربوو کۆبونەوەی سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان وسەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، کاتێک نوێنەری فڕاکسیۆنەکان چوونە ھۆڵی کۆبوونەوەکە پێیان گوتین بەھۆی کۆڕۆنا کۆبوونەوەکە ھەڵوەشایەوە، ھەر ئەوکات وتم کێشەکە سیاسیە و بەھۆی کێشەی نێوان سەرۆک وجێگر کۆبوونەوەکە ھەڵوەشایەوە و پارتی ویەکێتی بەمەبەست دەیانەوێت پەرلەمان پەک بخەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوکات ئەو قسەیەی من ڕەت کرایەوە بەڵام ئەمشەو لەکەنالێکی تەلەفزیۆنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوتی ھەر تەنھا مەسەلەی کۆڕۆنا نەبوو بەڵکو کێشەی تریش ھەبوو".
No comments:
Post a Comment