پرس میدیا
ئەندامێکی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاند، "کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جگە لە پینە و پەڕۆیەک هیچی دیکە نیە".
عومەر مەرگەیی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ھاوپەیمانی نیشتمانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "دەوڵەتمەداری یان ئیدارەدان و سەرکەوتووی هەر وڵاتێک هەم شارەزاییە هەم بەرپرسیارێتی و دەستپاکییە بەداخەوە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لە هەرسێ بنەماکەدا لاوازە بۆیە ئەم بڕیارە تەنها بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکە تا گەندەڵی گەورە ون بکەن".
هەروەها وتیشی، "لەبەر نەزانی دەوڵەتداریشیان هانا بۆ پینەکردن دەبەن کە لە ڕاستیدا ئەمە نەک چارەسەرنیە بەڵکوزیادکردنی ئاڵۆزییەکان و قەیرانەکانی هەرێمە ،ساڵانی پێشوو هەژارەکان توانای دابینکردنی بەرگی نوێیان نەبوو هانایان بۆ پینەکردن دەبرد ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتداری دەکەن چونکە توانای ئیدارەیەکی تەندرووستیان نیە هانا بۆ ئەم پینەو پەڕۆیانە دەبەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی لە ٪21.
No comments:
Post a comment