پرس میدیا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسەوانی سنور تەقەدەکەن لەچەند کاسبکارێک و دانەیەکیان دەکوژن کە ھاولاتیەکی ھەلەبجەییە و کەس و کاری کوژراوەکەش بنکەی پاسەوانیەکە دەسوتێنن ا بەرپرسی بنکەکەش بریندار دەکەن بۆ کۆنترۆل کردنی بارودۆخەکەش ئاسایشی ھەلەبجە دەچێتە سنور.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ پاسەوانی سنور لەبنکەی نزیک گوندی سەرگەت تەقە لەچەند کاسبکارێک دەکەن کەوەک بەرپرسی بنکەکە دەلێت شتی قاچاخیان پێبوە لەدیوی ئێرانەوە ھێناویانە و لەئەنجامی تەقەکردنەکەدا یەکێک لەو کاسبکارانە بەردەکەوێت و نەھۆی سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات و دواتر کەس و کاری کوژراوەکە ھەلدەکوتنە سەر بنکەکەو لەئەنجامی تەقەی ئەوانیش جگە لەسوتاندنی بنکەکە بەرپرسەکەش بریندار دەکەن و دواتر بۆ کۆنترۆل کردنی بارودۆخەکە ئاسایشی ھەلەبجە دەگەنە گوندی سەرگەت و لەئێستاشدا پۆلیسی ناوچەکە سەرقالی لێکۆلینەوەن ،
یەکێک لە کەس و کاری کوژراوەکە بە پرس میدیای راگەیاندن کەئەوان چەند سالێکە لەو سنورە کاری کۆلبەری دەکەن و ھەموو لایەکیش ئاگادارە بە قایم قامی ھەلەبجەشەوە و ئەوانەشی تەقەیان کردوە پێشتر ئەیانزانی بەلام ئەمجارە دیارە نیازیانە نەھێلن کەس کەسابەت بکات "
No comments:
Post a comment