سەرۆکی حکومەتی ھەرێم :سازش لەسەر ھیچ مافێکی گەلی کورد ناکەین بەرامبەر بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم :سازش لەسەر ھیچ مافێکی گەلی کورد ناکەین بەرامبەر بەغدا

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم :سازش لەسەر ھیچ مافێکی گەلی کورد ناکەین بەرامبەر بەغدا



پرس میـدیا 

لە راگەیەندراوێکی تایبەتیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند ئەمرۆ  مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لەگەل شاندی دانوسانکاری کورد لە بەغدا بەسەرۆکایەتی قوباد تالەبانی کۆبۆتەوە و دواین پێشھات و ئەجێندای کۆبونەوەکانیان لەگەل بەغدا تاوتوێ کردوە .

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە حکومەتی ھەرێم بە گیانێکی بەرپرسیارانە و بۆ رووبەروبونەوەی ئەو دۆخەی ھاتوەتە پێش گفتوگۆو دانوساندن لەگەل حکومەتی ناوەند دەکات و بەئامانجی ئەوەی بگەنە رێکەوتنێکی ھاوبەش کە مافی ھەردو لای وەکو دوو حکومەت تیا پارێزراوبێت .

لەراگەیەندراوەکەشدا ھاتوە کە ئەوان بەھیچ جۆرێک و لەبەرامبەر ھیچ شتێکدا سازش لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان ناکەن و نایانەوێت رێکەوتنێکی وا ئەنجام بدەن کە سەروەری ھەرێم بخاتە ژێر پرسیارەوە .

لەدوایشدا دلنیایی دراوە کەئەوان بۆ گەرێکی تری دانوسانەکان ئامادەن و ئەوەی پێویست بێت بۆ حکومەتی ناوەند ئەنجامیان داوەو چاوەرێی وەلامی بەغدان لەبەرامبەر ماف و شاییستە داراییەکانیان و داواکاریشن ئەو پرسانە بەیاسا و دەستور چارەسەر بکرێت نەک میزاجی کەسی و غەرەزی سیاسی .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©