پرس میدیا
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی رایگەیاند، "تەقینەوەکەی رۆژھەڵاتی شاری تاران تەقینەوەی غاز نەبووە، بەڵکو ھێرشی ئاسمانی بوو".
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی نھێنی تەقینەوەکەی ھەفتەی رابردووی رۆژھەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "تەقینەوەکە تەقینەوەی غاز نەبووە، وەک ئەوەی ئێران رایگەیاند، بەڵکو ھێرشی ئاسمانی فرۆکەکانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەھۆی ئەوەی بنکە ئەتۆمییەکە بە فەرمی لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارنەکراوە، لەلایەن ئیسرائیلەوە تەقێنراوەتەوە و لەھەمان کاتدا ئيران نەی توانی ئەوە رابگەێنێت کە بۆردومانی ئیسرائیلیە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق