پرس میدیا
هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچە و نەوت سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا ئەندامانی شاندەکە نەزانراوە، سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە و پرسی نەوت و بودجە و مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی بە بیانووی نەناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، پاش ئەوەی شاندی هەرێم دووجار سەردانی بەغدایانکرد بەڵام نەگەیشتە رێککەوتن.
No comments:
Post a Comment