دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا ھاوتەریبی دانوستانەکانی ئیسرائیل و فەلەستینە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا ھاوتەریبی دانوستانەکانی ئیسرائیل و فەلەستینە

دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا ھاوتەریبی دانوستانەکانی ئیسرائیل و فەلەستینە


پرس میدیا


لەدوای ساڵی 2003 بە ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی بەعس، عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتنەناو ململانیی سیاسی و ئابووری ،ئەم ململانێیەش لە سەر بنەمای بەرژەوەندی بونیاد نراوە تا چەندێک قەزانجی حزبە سیاسیەکانە واتە بەرژەوەندی میللەتان لەبەرچاو نەگیراوە لەم ململانیەدا. 

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق نەگەشتونەتە هیچ ئەنجامێک لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی دابەشکردنی داهات و دیاری کردنی نەخشەی سیاسی هەرێمەوە ، بەڕای چاودێرانی سیاسی ئەم کێشمەکێشەی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند دەشوبهێنن بە قەیرانی جیۆسیاسی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە ناگەن بە هیچ ئەنجامێکی دیاری کراو دوای دەیان ساڵ کەئەم درێژکردنەوەی دانوستانە بە مەبەستە و لە خۆوە نیە. 

بەڕای ڕێبوار کەرێم پەرلەمنتاری عێراق گەورەترین کێشە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەگڕێتەوە بۆ "نەبوونی ڕێککەوتنێکی درێژخایەن کە سەرجەم کێشەکانی تێدا یەکلایی بکرێتەوە، وتیشی هەر ڕێکەوتنێکیش ئەنجامبدرێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نابێت چونکە کاتین دووبارە دەگەنەوە بن بەست". 

هەروەها ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت، "هەرێم نایەوێت چاکسازی بکات و کێشەی دارایی هاوڵاتیان یاخود کێشەی سیاسیەکانی دیکەش چارەسەربکات بەڵکو"هەمیشە بۆ ئەوە چوون بۆ بەغدا تاوەکو بڕێک پارە وەربگرن و پۆزش بێننەوە بۆ حکومەتی عێراقی تاوەکو چاوپوشێکات لە هەندێک تاڵانێ و ڕاوەڕووتی نەوت". 

ئەم گفتۆگۆیانیە ئەم جارەی وەفدی کوردستانی لە کاتێکدایە دوای گۆڕێنی چەندین سەرۆک وەزیر لە بەغدا سەرەتا بە فریشتەوەسف کراوە ئەگەر لەگەڵ خواستو داواکارییەکانی ھەردووحزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمدا گونجابێت،دواتریش بە پێچەوانەوە وەکو شەیتانێک وێنایان کردووە لە لای خەڵکی کوردستان گەر هاتوو بەدڵی خۆیان نەبوو نمونەی حکومەتەکانی مالکی، عەبادی، عادل عبدولمەهدی و دواهەمینیشیان کە لە ئێستادا موستەفا کازمییە. 

هاوکات بەڕای حەسەن ئاڵەیی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت "بە ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێمو بەغدا کاریگەری گەوڕەی دەبێت لە سەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، بە چارەسەرنەکردنی یەکجارەکی کێشەکانیش تادێت دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم و عیراق خراپتردەبێت". 

لای خۆیەوە کاوە عبدولقادر پەرلەمانتاری کوردستان ئەوەی وت"دەبێت حکومەتی هەرێم دان بەودا بنێت کە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ شکستی هێناوە لە هەموو ڕویەکەوە، بەڵگەش بۆ ئەوە گەر بەغدا بودجە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت موچەی یەک مانگی فەرمانبەران دابین بکات". 

ناوبراو جەختیشی کردەوە، "ولائی حیزبی و تاکە کەسی چەند لایەنێک بۆ وڵاتانی دراوسێ وایکردووە نەتوانن بە شێوازێکی جدی چارەسەری کێشە داریی و سیاسییەکانیش بکرێت لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆکاری شکستهێنانیان لە ئیدارەدانی وڵاتدا". 

ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت تاکە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کودستان لە ئێستا و ڕابردووشدا گەڕانەوەبووە بۆ حکومەتی بەغدا و پابەندبون بە دەستور کە مافەڕەواکانی هەرێمی کوردستانی تێدا چەسپاوە نەک بەناوی بە سەربەخۆیی نەوت و ئابووری ئیتر کورد دەبێتە وڵاتێکی سەربەخۆ، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پێش خستنی بەرژەوەندی حزب و گروپی ناو حزبەکان بەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی وزاڵبوون و هەژموونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری عێراقدا بە گشتی و هەرێمی کوردستانیش بە تایبەتی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©