دوێنێ شەو چی گوزەرا لە کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ؟ زانیاریەکان بزانە لە پرس میدیا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوێنێ شەو چی گوزەرا لە کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ؟ زانیاریەکان بزانە لە پرس میدیا

دوێنێ شەو چی گوزەرا لە کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ؟ زانیاریەکان بزانە لە پرس میدیا


پرس میدیا ــ تایبەت 

زانیاریەکانی نێو کۆبونەوەکەی دوێنێ شەوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەوی رابردوو مەکتەبی سیاسیەکەی لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی لەدەباشان کۆبونەوەیەکی نائاسایی لەسەر بڕیارەکەی حکومەت بەکەمکردنەوەی مووچە گرێدا و لەکۆتایدا ھەلوێستی چاوەروان نەکراوی بەپشتگیری لەو بریارە راگەیاند و بەبریارێکی ناچاری وەسفی کرد بۆ ئەو بارودۆخەو بەلام داوای کردوە ئیتر بۆ بریاری تر دەبێت لەپەرلەمان و بەیاسایەکی پەرلەمانی بکرێت .


                          کۆبونەوەکە چۆن  گـرێ درا ؟ 


سەرەتا کۆبونەوەکە لەسەر داوای ئەو بالە نارازیە بوە کە لە پەرلەمان و نێو مەکتەب سیاسی بەبەردەوامی لە فەیسبوک و ڕاگەیاندنەکان بێ گوێدانە ئەوەی جێگری سەرۆک و شەش وەزارەت لای ئەوانەو بەشداری سەرەکی ئەوانن پۆست و لێدوان دەدەن بە زمان و ستایلی ئۆپۆزسیۆن و دەلێن بەھیچ جۆرێک لەگەل دەسکاری کردنی مووچە نین و لێدوانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و لێدوان و پۆستی فیسبوکی سەرکۆ ئازادی پەرلەمانتار و پۆستەکەی د.میـران کەبەناوی مەکتەب سیاسی ووتی "مەکتەبی سیاسی دژی ئەو بریارەی حکومەتیە"
جگە لەلێدوانی فەرید ئەسەسەرد و ئارێز عبداللە کە دەیان ووت یەکێتی لەبەرەی خەلکەو لەئەخلاقی ناوەشێتەوە دەس بۆ قوتی خەلکی ھەژار ببات ،
ئەم ئاراستەی نێو یەکێتی بەو بالە حیساب دەکرێن کە راگەیاندنیان لەگەلدایەو جگە لە دەزگا راگەیاندنە فەرمیەکانی یەکێتی کۆمەلێک سایت و پەیجی سێبەریشیان لەگەلدایەو بەبەردەوامی لێدوان و قسەکانیان لەو سایت و پەیجانە بلاودەبێتەوە و وەک خۆیان دەلێن فشاری ئیعلامی دەکەن .

بەلام ئاراستەی دووەمیش ئەگەر لەمان بەھێزتر نەبن بێ ھێزیت نین ئەو بالەی کە پشتگیری تیمی حکومی و خودی قوباد تالەبانین و پێیان وایە  ھەر لێدوان و قسەیەک  جگە لەموزایەدەو فشار خستنە سەر جێگری سەرۆکی حکومەت ھیچیتر نیە،
ئەم ئاراستە چەند ڕۆژێکە تورە و نیگەرانن و دوێنێ شەو دوو جار خەریک بوە کۆبونەوەی مەکتەب سیاسی بەجێ بھێلن و لەسەر داوای باڤل تالەبانی ھاوسەرۆک کۆبونەوەکەیان جێ نەھێشتوە و دواتریش راو بۆچونی ئەمان سەری گرت و یەکێتی بەپێچەوانەی پێشبینیەکان ناچار بوو بلێت پشتگیری بریارەکەی حکومەتین و بریارێکی ناچاری بووە بۆ قۆناغێکی سەخت و ئەمرۆش قوباد تالەبانی سەرۆکایەتیوەفدی حکومەتی ھەرێم بکات بۆ بغداد .


               شەوی ڕابردوو چی گوزەرا لەنێو کۆبونەوەکە ؟

سەرەتا کۆبونەوەکە کەلەسەر داواو پێشنیاری نارازیەکان بوو بەھۆی لێدوانێکی د.میـرانی تەندروستی خەریک بوو ھەلبوەشێتەوە و نەکرێت و چونکە  بەر لەکۆبونەوەکە قوباد تالەبانی وتبوی کەیەکێتی وتەبێژی ھەیە چۆن کەسێک بەناوی ھەموو مەکتەب سیاسیەوە موزایەدە دەکات  بەلام دواتر ھەردوو ھاوسەرۆک بارودۆخەکەین ئاسایی کردەوەو کۆبونەوەکە گرێ درا  و لەسەرەتادا ڕێگا درا کەتیمی حکومی ڕونکردنەوەی تەواو بدەن لەسەر بارودۆخەکە کەئایا بارودۆخی بریارەکە چۆن بوە ،
تیمی حکومی یەکێتی لەکاتی موداخەلەدا وتویانە ھیچ رێگایەکی تر نیە جگە لەو بریارە ناچاریە بۆیە ھەر دژایەتیەکی یەکێتی ئەمشەو ھەم پارتی تورە دەکات و راستی نێو کۆبونەوەکان بەڤیدیۆ بۆ خەلک لەسەر تیڤی بلاودەکەنەوە ھەم ئەوەنەی تر خەلک لەخۆیان نیگەران دەکەن و ئیشی ئەوانیش قورس و گرانتر دەکەن،
بەلام لەکاتی ئەم قسانە بالی نارازی و تێمی پەرلەمانی نارازیەتی دەردەبرن و باسی نیگەرانی خەلک دەکەن و دەلێن کاک قوباد گوێ بەقسەی خەلک نادات و تەنانەت گوێ بە بریارەکانی پەرلەمانیش نادات  لێرەش دیسان قسەکان توندتر دەبنەوە بەلام ھاوسەرۆکان بەتایبەت باڤل تالەبانی داوای ئەوە دەکات ھەرکەس و رای خۆی بلێت و دواتر بەدەنگدان باسەکە یەکلایی بکرێتەوە .
جارێکی تر قوباد تالەبانی دەلێت بەموزایەدە ھیچ لە بابەتەکە ناگۆرێت و خەلک باش ئەوە دەزانن و ئێمەش ناچارین بچینە ژێر ئەو بەرپرسیارەتیە.


کۆبونەوەکە بەسەر دوو ئاراستەی جیادا بەش بوبو ئاراستەی نارازیەکان کە پێکھاتبون لە د.میـران  و فەرید ئەسەسەرد و تیمی پەرلەمانی و ئاراستەی حکومی کە قوباد تالەبانی بوو باڤل تالەبانیش ھاورایان بووە چونکو پێی وابوە مادام لە حکومەتن  ئەبێت لەگەل بریارەکاندا ناکۆک نەبن یان لانیکەم دژایەتی نەکەن  بۆ ئەوەی یەکێتی نەبێتە چەند ئاراستەیەکی جوداو ھەرکەسەو لەخۆیەوە قسە بکات بۆیە ئەم ھەلوێستەی باڤل تالەبانی کۆتایی بە ئەگەری ھەلوەشانەوەی کۆبونەوەکە ھێنا .


                                      دواتر چــی بوو ؟

لەبەر نارەزایەتی ئاراستەی دووەم کە تیمی ئیعلامی و تیمی پەرلەمانین و پێیان وایە نابێت خەلکی نارازی سلێمانی لەدەست بدەن لاھور تالەبانی بۆ نزیک کردنەوەیان  داوای ئەوەی کرد کەدوای پشتگیری لەبریاری دەسکاری کردنی مووچە و چونی قوباد تالەبانی وەک سەرۆکی وەفد بۆ پارسەنگ دانی  تیمی پەرلەمانی لەبەیانی کۆتایی کۆبونەوەکە بنوسرێت لەگەل ئەوەی بەناچاری لەگەل بریارەکەین بەلام دەبێت بۆ لەمەودوا نۆ ھەر بریارێک دەبێت حکومەت بچێتە پەرلەمان و لەوێوە بەبەرگێکی یاسایی و پەرلەمانی و بەراوێژی ئەوان بریار بدات نەک تەنھا بە راوبۆچونی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران  ھەر بۆیە راگەیاندراوەکە رێک وابو سەرەتاکەی دەلێت لەبەر بارودۆخەکە و باری نائاسایی لەگەل بریارەکەین بەلام بۆ مانگەکانی و تر و لەمەو دوا دەبێت ھەر بریارێک حکومەت بچێتە پەرلەمان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©