پرس میدیا بڵندگۆیە بۆ دەنگە جیاوازەکان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا بڵندگۆیە بۆ دەنگە جیاوازەکان

پرس میدیا بڵندگۆیە بۆ دەنگە جیاوازەکان

پرس میدیا

شۆرش تیلەکۆی پسپۆر لەبواری میدیا و پەیوەندیە گشتیەکان

بۆهه ڵسنگاندنی هەر کەناڵێکی پەیوەندی لە بینراو ( تەلەفزیۆن، سۆشیال میدیا ، ڤیدیۆ ، سەتەلایت وە ڕیکلام) وە بیستراو ( ڕادیۆ ، تەلەفزیۆن وە سۆسشیال میدیاو سەتەلایت ) هەروەها نووسراو ( ڕۆژنامە ، سۆشیال میدیا ، کتێب ، لافیتە ، ڕیکلام و بڕۆشە ، بڵاوکراوەی وە سەردیوار) پێوویستە بگەڕێنەوە سەر سێ بنەمای سەرەکی

١. ئیتیکی ڕۆژنامەوانی یان ڕەوشتی ڕۆژنامەوانی وەیان ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی.

٢. یاسای ڕۆژنامەوانی

٣.دارایی کەناڵەکە و پشتیوانیه داراییه که ی له پشتیه وه ده وه ستێت تا به رده وامی پیبدات . 

لەسەر بنەمای ئەو سێ خاڵە و هەر کام لەو سێ جۆرەی کە پێشتر ئاماژەی پێکراوە ده توانین پرس میدیا هه ڵبسەنگێنین و دووری و نزیکی لە پیادەکردنی یاسا وئیتیکی ڕۆژنامەوانیەوە نیشان بدەین بەڵام ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە پرس میدیا کەناڵێکە هاوپەیمانی نیشتمانی پشتیوانی ده کات بو بڵاوکردنەوەی دیدگای هاوپه یمانی و بۆچوون خۆی بەرامبەر واقعی ئیمڕۆی کوردستان و به پیاده کردنی پرنسیپی گونجاو بۆ چاره سه ری بنه ره تی به پشت به ستن سیاسەتەکانی که بەکاری دەهێنێ.

پرس میدیا سەرەڕای ئەوەی بەکەناڵێکی میدیای حزبی هەژمار دەکرێت بەڵام هەمیشە کاری بۆ ئەوە کردووە کەناڵێکی گشتی و نیشتمانی بێت له پێناو ئاسایشی نیشتمانی ونه ته وه یی کوردستان و ئەو بڵندگۆیە ئازادە بێ سانسۆرە بێت کە گشت تاکێکی کوردستان جا سیاسی ، نووسەر ، ڕۆژنامەوان ، خەڵکی سادە بیروڕای خۆی تیادەرببڕێت و بڵاوبکاتەوە بەمەرجێ لە ئەخلاق یان ئیتیکی ڕۆژنامەوانی یان میدیایی دەرنەچێت کە خۆی لە جنێودان ، وێنەی ناشرین کەلەگەڵ بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگای کوردستان نەگونجێت چونکە لەوانەیە ئەو جنێو وە وێنانە لەڕووی یاساییەوە ئاسایی و بێ سزا بن بەڵام لەڕووی ئیتیکەوە جێگای پەسەندکردن نەبن بۆنموونە چواندنی کەسێک بەسەگ یان کەر و درووستکردنی ڕووخساری بەفۆتۆشۆپ بە وێنەی گیاندارێک لەگەڵ کەسایەتی مرۆڤ نەگونجێت.

پرێس میدیا وەک کەناڵێکی میدیایی نوێ لەپاڵ کارکردنی سیاسی خۆی هەمیشە کاردەکات بۆ ئەوەی کە تاکی کۆمەڵگای کوردستان بە زانیاری و ئیتیکی نوێی میدیا پەروەردە بکات تا بتوانین پێکەوە مرۆڤێکی سەربەست لەبیروڕا پەروەردە بکەین هاوکات ئاشنا و پابەند بە ئیتیک یان ڕەوشتی میدیایی گونجاو.

خاڵی دووەم کە پرێس میدیا کاری لەسەردەکات بەگشتی و نیشتمانی کردنی میدیایە واتە میدیا بەهەموو کەناڵ و جۆرەکانیەوە بەبڵندگۆیەک کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا لە کاتو ساتە جیاوازەکان و ڕووداوە نەخوازراوەکان پەیوەند بەژیانی کۆمەڵایەتی ، سیاسی ،ئابووری، پەروەردەیی و گوزەران تا بتوانن ئازادانە بیڕوڕای خۆیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی ڕووبەڕوی ترس و چاولێسورکردنەوە و زیندان و ئەشکەنجەو لێپرسینەوە ببن کە بەدڵنیایی جێبەجێکردنی ئەم بنەمایانە مانای چەسپاندنی و نیشاندانی کۆمەڵگایەکی دیمووکراتە. 

هاوکات پرێس میدیا لەگەڵ ئەو خەباتەی بۆ پەروەردەکردنی تاکی کۆمەڵگای کوردستان بەمیدیایەکی پێشکەوتوو هاوکات خەبات دەکات بۆ پەروەردەکردنیان بە یاساکانی میدیاشەوە چونکە پێویستە تاک بزانێت کە تائەوکاتە ئازادە ئازادی کەسانی تر پێشێل نەکەیت ئەویش هەوڵ بدرێت کە تاک پێشێلی یاساکان نەکات بەناوزڕاندن و بووختان و تۆمەت دانەپاڵ و شکاندنی کەسایەتی بۆئەوەی لەکۆتاییدا هیچ کەسێک ڕووبەڕووی دادگا و سزای یاسایی نەبێتەوە هاوکات هەموو تاکێ بەجۆرێک پەروەردە ببێت کە لەکارکردنیشی لە بواری سیاسەت ، حکومەت یان ڕێکخراو بزانێت کە چۆن بتوانێت بیروڕای جیاواز و ڕەخنە لەبەرامبەر پەسەند بکات و لەکاتی بوونی ناڕەزایی یان پێشێلی یاسا بتوانێت لەڕێی دادگاوە چارەسەری بکات نە پەنابەرێتە بەر تۆقاندن ، ڕفاندن ، زیندان و چاوسوورکردنەوە ، کوشتن کە سەرجەمی ئەم شێوازو ڕێگایانە لەکوردستان بوونیان هەیە و هەتا ئێستا بەڕێوەدەچێت.

پرێس میدیا بەپشت بەستن بەبنەمای مرۆڤ سەنتەری تێدەکۆشێت کە وه ک کەناڵێکی میدیایی و هەموو کەناڵەکانی تری هاوپەیمانی نیشتمانی بخاتە خزمەتی مڕۆڤەوە تابتوانێت مافی ئازادی قسەکردن، بیروڕادەربڕین و نوسین دابین بکات تابتوانێت لەوڕێگایەوە کار بۆ کۆماڵگایەکی دیمووکرات بکات کەتیایدا مافەکانی مرۆڤ بچەسپێ و پێی شاد بێێت بەڵام هاوکات مرۆڤیش پەروەرد بکات کە یاسا پشتگوێ نەخرێت و ڕێزی لێبگرێت وە هەوڵ بدات هەموان بەیەکسانی لەڕێی یاساوە مەمەڵەی لەگەڵ بکرێت و کەس لەسەروو یاساوە نەبێت و جیاوازی هاوڵاتیەکی ئاسایی و ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵاتدار نەبێت تا ڕێگا بە گەندەڵی نەدرێت چونکە جێبەجێکردنی یاسا یەکێکە لەو پێوانانەی کە پێشکەوتن و دواکەوتوویی کۆمەڵگای پێ دەپورێت واتە ئاستی پێشکەوتوویی کومەڵگا بە جێبەبجێکردنی یاسایە بەیەکسانی ،

خاڵی سێهەم کەزۆر گرنگە بۆ هەموو میدیایەک ئەگەر بیەوێت کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و دەسەڵات هەبێت ئەویش چەندێتێ و چۆنیەتی بەلایەنی و بێلایەنیەکەیەتی ، چونکە ئەم خاڵە بڕیار دەدات کە ئەو میدیایە چ جۆرە میدیایەکە حزبیە ، ئەهلیە یان کەناڵێکی سەبەخۆی گشتیە و کاردەکات بۆ گشت ئەمیش کارەکتەرێکی زۆر گرنگ لەپشتیەوەیەتی ئەویش سەرچاوەی داراییەتی کە لەکۆتاییدا دەبێتە بڕیاردەری یەکەم و کۆتایی لە بێلایەنی کەناڵەکە. کە بەدڵنیایی بەگوێرەی ئەم پێوەرە تا ئێستا کەناڵێکی سەربەخۆی بێلایەن لە کوردستان بوونی نیە.

پرێس میدیاش دیارە لەم پێوەرە بەدەر نیە بەڵام لەپاڵ ئەوەی کە ناڵێکی حزبیە بەڵام هیچ کات وەک تەنها کەناڵێکی حزبی کاری نەکردووە و هەمیشە بڵندگۆیەک بوە بۆ گشت تاکێک تائەوەندەی دەتوانێت ئازادەیەکانی خۆی بەکاربێنی لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئیتیک و یاساکانی ڕاگەیاندن هەرچەند سەرچاوەی دارایی لەهاوپەیمانی نیشتمانیەوەیە بەڵام خزمەت و مافەکانی تاکەکانی کۆمەڵگای بەپلەی یەکەم داناوە و توانیویەتی دروشمی مرۆڤ لە پێشەنگی کارەکانمانە بەرز بکاتەوە و هەوڵی پەروەردەکردنی بکات بۆخزمەتی کۆمەڵگا. خاڵێکی گرنگی تر ئه وه یه پرێس میدیا کار ده کات بۆ به رپه چدانه وه ی سه رجه م ئه و پڕوپاگه ندانه ی که دژ به ئاسایشی نیشتمانی و نه ته وه یی دوژمنانی کوردستان بڵاوی ده که نه وه وهه وڵ ده دات که تاکی کوردستان له سه ر بنه مای خاک و حکومه ت بۆ هه موان په روه رده ی هاوڵاتی بکات وخزمه تیش بۆ گشت هه ربۆیه هه میشه پشتیوانی بابه ت و پرۆژه ی گونجاو ده کات له پێناو خزمه تی گه ل ونه ته وه تا بتوانین پێکه وه وولاتێکی ئارام دروست بکه ین که حکومه ت بتوانێت له سایه یدا خزمه ت بکات .

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©