پرس میــدیا
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر علی رەشید دەلێت داوامان کردوە لە پارێزگاری ھەولێر و لیژنەی ئۆپراسیۆنەکان پشووی ھەفتەیەک بۆ سەرجەم فەرمانگەکان رابگەیەنن و لانیکەم قەرەبالغی و بەیەکداچونی خەلک کەمتر بکەنەوە چونکە وەک وەک فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێریش ئاماژەی بۆ کردوە بارودۆخی شارەکە باش نیە و خەلکێکی زۆر توش بوون
.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ھەولێر دەشلێت ئەگەر زوو فریای ھەولێر نەکەوین دواتر بەئاسان بۆمان کۆنترۆل ناکرێت بۆیە دەبێت دانیشتنی ئەمجارەی لیژنەی ئۆپراسیۆنەکان ئەو بریارەی تیا بدرێت .
لەشەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە کوردستان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم نەیتوانی وەک جاری یەکەم ھەموو خەلکی کوردستان کەرەنتینە بکاتەوە بۆیە بریار و توانای بریاردانی دایە دەست پارێزگارەکان و ماوەی دوو رۆژە سلێمانی بریاری پشووی ھەفتەیەکیراگەیاندوە .
وەک بەرپرسانی تەندروستی ئاماژەی بۆ دەکەن پشووی فەرمانگەکان لانیکەم خێرایی شەپۆلەکە خاوتردەکاتەوە ھاوکار دەبێت.
No comments:
Post a Comment