"تا بنەماڵەی بارزانی نەچنە بەغدا کەس حسابی قروشێک بۆ قوباد تاڵەبانی ناکات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"تا بنەماڵەی بارزانی نەچنە بەغدا کەس حسابی قروشێک بۆ قوباد تاڵەبانی ناکات"

"تا بنەماڵەی بارزانی نەچنە بەغدا کەس حسابی قروشێک بۆ قوباد تاڵەبانی ناکات"

پرس میدیا

رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ رایگەیاند، "تا ئەو کاتەی بنەماڵەی بارزانی نەچنە بەغدا کەس حسابی قروشێک بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و شاندە یاوەرییەکەی ناکات". 

دڵشاد مەجید رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی سەبارەت بە سەردانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشبینی ئەم سەردانە ی نێچیرڤان بارزانیم دەکرد بۆ بەغدا، ئەگەر چاوێک بەنووسینەکانی پێشووترم دابخشێننەوە، ئاماژەم بەوە دابوو تا خاوەن بڕیارە حەقیقیەکانی ھەرێم لەبنەماڵەی بارزانی نەچنە بەغدا، ھیچ کەس حسابی قروشێک بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەفدە یاوەرەکەی ناکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خوێندنەوەی من بۆ سەردانە، خۆی لە سێ ڕەھەند دەبینێتەوە، یەکەم، کاتێک مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەنووسیدا ووتی ئەگەر بەغدا دان بەمافەکانی ھەرێم بنێ، من ئامادەم خۆم بچمە بەغدا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ، دوای ئەو ھەموو سەردانەی وەفدەکانی ھەرێم بۆ بەغدا، ھیچ ڕێکەوتنێک گەڵاڵە نەکراوە، بەغدادیش ھیچ سازشێک لەسەر داواکاریەکانی خۆی ناکات". 

دووەم، "وادیارە مەسرور بۆ دۆسییەی نەوت، نێچیرڤان بارزانی، خستۆتە بەردەم ئەمری واقیع و بەردەم لولەی تۆپەکەی بەغداد، بەنێچیری ڕاگەیاندوە یان نەوت تەسلیم دەکەم، یانیش نێچیرڤان خۆت بڕۆ چارەی دۆسیە و مەلەفی نەوت بکە، چیتر حکومەتەکەی من ریسوا مەکە". 

سێهەم، "دەرکەوت لەمەودوا ھیچ ھێزێک و کەسایەتیکی عیراقی، بۆ پرسوڕا وەرگرتن و روخسەت وەرگرتن، نایەنە بەردەم بارەگای (ال بارزان) لەمەودا دەبێت کەسایەتیەکانی بنەماڵەی بارزانی خۆیان ملی ڕێگای بەغدا بگرنە بەر". 

باسی لەوەشکردووە، "بەڵام بەرای من ئەم سەردانەی نێچیر، ئەوەندە بۆ کات کوشتن و مراوەغەی سیاسیە، ئەوەندە بۆ چارەسەرکردن و ڕێکەوتن نیە، چونکە بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لەبەغدا پێم گەیشتووە، گوایە وەفدەکە بەدوو وەجبە گەیشتوونەتە بەغدا وەجبەی یەکەم ٤٢ کەس بووە، بەم وەفدەی نێچیرڤانیش ئێستا نزیکەی ٦٠ کەسی ھەرێم لەبەغدایە، وەفدەکەش لەخەڵکی ئیداری و دارایی و کارگێری پێکھاتبوو". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©