پرس میدیا
دوای دوو مانگ پشوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆبونەوەی ئەم جارەی پەرلەمان هیچ بابەتێکی هەستیاری تێدا تاوتوێ ناکرێت.
لەمبارەیەوە ئەبو بەکر هەڵەدنی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسێۆنی یەکگرتوو بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند داوایەکمان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد بەڵام پێشنیازەکەمان قبوڵ نەکرا".
هەڵەدنی وتی "چەندین بابەتی هەستیار هەبوون دەبو بخرانایەتە نێو باسی کارنامەی پەرلەمانەوە لەوانەش تۆپبارانەکانی سنووری هەرێم، لە لایەن ئێران و تورکیاوە پاشان دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، قەرزەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران".
ناوبراو جەختیشی کردەوە "بەڵام، بەداخەوە بۆ ئەم دانیشتنە تەنها دوو پرسی لاوەکی دانراون بۆ تاوتوێکردنی لە نێو پەرلەماندا کە ئەوانەش درێژ کردنەوەی خولی بەهارەی وەرزی گرێدانە، دووهەمینیشیان مادەی حەفتایە کە تایبەتە بە پەیڕەوی ناوخۆ".
پرس میدیا دەپرسێت ئایا هیچ بڕیارێکی هەنوکەیی دەدرێت لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمدا؟
هەڵەدنی ئەوەشی ئاشکراکرد بەداخەوە، " نەخیر پێمان وایە تەنها دانیشتنێکی ڕۆتینیە و هیچ پرسێکی گرنگ لەم دانیشتنەدا باسناکرێت".
No comments:
Post a comment