فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر تەشەنەکردنی، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەرووی گەشتیاراندا هەڵپەسارد.
دەقی روونکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:
ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى يهوه وه‌ك ئاشكرايه دواى ته‌شه‌نه‌كردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردن و بڵاونهبونهوه و پاراستنى ته‌ندروستى گشتى , (ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى) ته‌واوى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى به‌ڕووى گهشتياراندا هه‌ڵپه‌سارد و به داخستنى كايه‌ى ئاسمانى عێراق (IRAQI SACE) له ڕێكه‌وتى (15/3/2020) وه به‌و پێيه گه‌شتى گه‌شتياران بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى وه‌ستاوه .
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه ڕۆژانه به‌شێكى زۆر له هاوڵاتيانى گيرخواردوو و له ناوه و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گله‌ى و گازنده له فڕۆكه‌خانه ده‌كه‌ن به‌ڵام به پێويستيمان زانى به‌م چه‌ند خاڵه بۆ ههموولايهكى ڕوونبكه‌ينه‌وه:
1- ڕاگرتنى گه‌شته‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى له ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكهخانهماندا نى يه وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكردووه ئه‌و بابه‌ته بڕيار و ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى يه .
2- ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گه‌شتى ناچارى كه بۆ به‌شێك له فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت , هه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ شێوازى ئه‌و جۆره گه‌شتانه‌دا نيــن كه به‌جۆرێكه نرخى تكته‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتيان بۆ نزيكه‌ى (ده) هێنده زيادى كردووه كه بهڕايى ئێمه ئه‌مه استغلالى هاوڵاتيان پاره كێشانه‌وه له‌لايه‌ن نوسينگه‌كانى ئه‌و كۆمپانيانهى كه گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ن
3- به‌داخه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى په‌راوێز خراوه و هيچ گه‌شتێكى بۆ ڕێكنه‌خراوه , كه‌ئه‌مه‌ش په‌يوه‌نديداره به فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له بغداد كه به‌پێى ى به‌رنامه‌ى ديارى كرا‌و گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ن .
4- ئێمه وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى چه‌ندين جار به نوسراوى فه‌رمى ته‌واوى داواكارى هاوڵاتيان و كێشه و گير و گرفته‌كانمان بۆ سه‌ر و خۆمان خستوه‌ته ڕوو تا بتوانرێت به‌پێى پلان و ڕێكارێك كارئاسانى بكرێت بۆ ئه‌و هاوڵاتيانهى كه له ناوه‌وه‌ى ووڵاتن ياخود له ده‌ره‌وه گيريان خواردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنى خۆيان ئه‌وه‌نده‌ى له ده‌سته‌ڵاتى ئێمه‌دا بێت گه‌ياندنى داواكارى ئه‌و هاوڵاتيانهيه .
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له ژێر بڕيار و ڕێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقيدا كارده‌كات و وه هه‌ركاتێك بڕيارى ئه‌نجامدانى گه‌شتى ناچارى ياخود دهسپێكردهوهى گه‌شته‌كان بدرێت , فڕۆكه‌خانه‌مان به جێ به‌جێ كردنى ڕێنماييه تهندروستيهكانهوه له ئاماده‌باشى تهواودايه بۆ ڕێكخستنى ئه‌و گه‌شتانه , به‌هيواى جێ به‌جێكردنى داواكارى هاوڵاتيان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گه‌شتانه به‌زووترين كات .
هاونيشتمانيانى ئازيز ....ئێوه ته‌ندروست باشبن و پابه‌ندى ڕێنماييه‌كان بن , ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له خزمه‌تكردنتان .
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ٢٠٢٠/٦/١١
No comments:
Post a Comment