پرس میدیا
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ تایگهرد راوێژكاری باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق وئیلیزابێت رۆزنستۆك كونسولی گشتی به‌وه‌كاله‌ت و كۆلۆنێل شهین سیلین راوێژكاری ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئەمنی کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لهكۆبوونەوەکەدا ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و مه‌ترسییه‌كانی سەرئەو ناوچانه‌ی بۆشایی ئەمنیان هه‌یه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی‌دا تاوتوێكران.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌و رووداوه تیرۆریستیەیی ئەم دوایه‌ی گوندی "دارا"ی سه‌ر به سنووری خانه‌قین كرد، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆریست ههڵیانكووتابووسهر دانیشتوانی كوردی بێتاوانی ئەو سنووره کە 7 كه‌سیان لێ شه‌هیدكرا.
ناوبراو‌و جەختیشی کردەووە لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پاشماوەی چەکدارانی داعش.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا له‌بارەی رێكخستنهوەی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئاراستەی رێكخستنه‌وه و دابینكردنی ماف و شایستە داراییه‌كانی پێشمەرگەدان.
وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ندین جار له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جوڵه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه هۆشدارییان داوه‌و دا‌واشیان له‌سوپای عیراق كردووه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و ناوچانه بپارێزن و بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه.
No comments:
Post a comment