پرس میدیا
پاش گرژییەکانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا زیانێکی زۆر بەرماڵو موڵکی گشتی کەوت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرماندەکات بەدەستگیرکردنی هەرکەسێک هەوڵی گێرەشێوێنی و پشێوی بدات لەو وڵاتەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە چەند خۆپیشاندەرێک هەوڵی ئەوەیان دا لە باخچەیەکی نزیک لە کۆشکی سپی پەیکەری "ئەندرۆ جاکسۆن" تێکبشکێنن حەوتەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا، بەڵام لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ڕیگریان لێکرا.
لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "حکومەتی فیدڕالیم سەرپشک کردووە کە هەر کەسێک دەستی هەبێت لە تێکشکاندنی پەیکەرە نیشتمانییەکانی وڵاتدا دەستگیر بکرێت".
شایەنی باسە بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کەسی تومەتبار لە نێوان 5بۆ 10ساڵ زیندانی دەکرێت بە پێی یاسای پاراستنی یادەوەری جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمریکا.
No comments:
Post a comment