پرس میدیا
بەرێوبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە درێژ دەکەینەوە کە بەهۆی کەرەنتینەوە غەرامەیان کەوتووەتەسەر".
فەرەیدوون عومەر بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ مەڵپەری فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو کەسانەی بەهۆی کەرەنتینەوە غەرامەیان کەوتووەتە سەر، تا رۆژی ١ی ٧ی ٢٠٢٠ لێخۆشبوونیان بۆ درێژ دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئەو رێکەوتە سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەتوانن سەردانی بەرێوبەرایەتی بکەن و مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن".
No comments:
Post a Comment