ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو هەواڵانەی پاس لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکەن لە پارێزگای هەولێر، دوورە لە راستییەوە".
دەقی ڕونكردنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:
ماوەیەكە هەندێك كەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆتەوە و دەیانەوێت لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، نرخی كەل و پەل و خۆراك و كاڵاكان لەسەر هاوڵاتییان زیاد بكەن.
هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنییادەكەینەوە، هیچ بڕیارێك لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لەیٔارادانییە و هەموو یٔەو دەنگ و قسەو باسانەشی كە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵكانێكە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی كەل و پەل و خۆراك و كاڵاكان لەماركێت و بازاڕانەكان لەسەر هاوڵاتییان گران بكەن، وەكو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی تیمەكانی چاوێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و كۆنتڕۆڵی نرخی كەل و پەل و پێداویستی و خۆراكمان كردووە و هەركەس و لایەنێك لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بكات ڕووبەڕووی ڕێكاری توندی یاسایی دەكەینەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.13
No comments:
Post a Comment