پرس میدیا
کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "شەوی رابردوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە دەسرێژی گولە لە لقی چوار کرا و شوێن فیشەکەکان بە بیناکەوە دیارە".
کامەران غەریب کارگێڕی لقی چوار پارتی لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لە بەردەم پێشانگای سەردار، دەست رێژی گولە لە بیانی لقی چوار کرا و نزیکەی ٢٠ فیشەک بەر بیناکە کەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرپرسیارێتی هێرشەکە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدا، ئەمە یەکەم هێرش نییە لەم ساڵدا بکرێتە سەر لقی چواری پارتی".
No comments:
Post a Comment