پرس میدیا
بەرێوەبەری حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە پرس میدیای راگەیاند بەھۆی ئەوەی ئەمسال سعودیە فەریزەی حەج لەبەر بلاوبونەوەی کۆرۆنا ئەنجام نادات ئیمەش بریارمان داوە ئەو ناوانەی کەنوسرابون بۆ ئەمسال بەھەمان ریزبەندی و ھەمان ناو سالێکی تر فەریزەکە ئەنجام بدەن .
بەرێوەبەری حەج و عەمرە وتیشی "گرفتەکە لەئێمە نیە و بۆ دوربون لەو بەلا جیھانیە ولاتی سعودیە خۆپارێزی موسلمانان دەکات و ئێمەش ناچارین پابەندبین بەلام حەقی کەس نافەوێت و ریزبەندیەکە دەچێتە سبەی سال".
ئەمسال بەھۆی بلاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا زۆرێک لە ولاتان تەواوی مەراسیم و تەنانەت ئەرکە پێویستەکانیشیان راگرت وەک ڤیستیڤال و گەشتی ئاسمانی و کۆبونەوەکان و خولی یاریەکان و تەواوی چالاکیەکانی تر ولاتی سعودیەش بۆ ئەو مەبەستە گەشتی عومرە و فەرزی حەجی دواخست بۆ سالێکی تر و لەکوردستانیش ئەو پرسە بە دواخستن بۆ سالێکی دیکە چارەسەر کرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق