پرس میـدیا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، "تورکیا و پەکەکە ئامانجی ستراتیژیی هاوبەشیان لە هەرێمی کوردستان هەیە".
جەعفەر ئیمینیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی میدیایدا ئاشکرایکرد، "تورکیا و پارتیی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئامانجی ستراتیژیی هاوبەشیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەستەوەستان نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئامانجە ستراتیجییانە لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان دەبێت".
ئەوەشی خستەروو، "ئامانجەکەیان بریتییە لە پێشلکردن و لاوازکردنی سەروەری، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بەو خێراییە نەبووژێتەوە وەک لە 10 ساڵی پێش شەڕی داعش کە بەخۆیەوە بینیی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق