پرس میـدیا
بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی دەست پرس میـدیا کەوتوە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەم ھەفتەیە چوار وەزارەت مووچە وەردەگرن .
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی و ئەمرۆ وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان وەرگرتوە و بریار وایە رۆژی سێ شەممە وەزارەتی ناوخۆ و پاشان رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی پەروەردە مووچە وەربگرن .
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت برینی بەشە بودجە لەبەغداوە بریاری کەمکردنەوەی موچەی دا بەرێژەی ٢١ لەسەد تا رێژەی ٥٠ لەسەد بەپێی پلەی وەزیفی ،
بەپێی لێدوانی وەزیری دارایی بێت بەو جۆرە حکومەت دەتوانێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات .
No comments:
Post a comment