پرس میدیا
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە ٣ سەربازی سوپای ھند لەسەر سنوری چین و بەبیانوی دزە کردنە سنور لەلایەن ھێزێکی تایبەتی چینیەوە کوژران گرژی و ئالۆزیەکانی نێوان ئەو دوو ولاتە گەیشتە لوتکەو لەئێستاشدا ھەر لایەکیان ھێزی زیاتر و پڕ چەک رەوانەی سنوری ولاتەکەی دەکات و ئەمریکاش بۆ پشتیوانی ھند دوو کەشتی جەنگی کەیەکێکیان فرۆکە ھەلگرە جولە پێکرد .
لەنێوەندی ئەم ئالۆزیانەش ولاتانی جیھان بوەنەتە دوو بەرەی دژبەر و یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا بەبیانوی پاوانخوازی دژایەتی چین دەکەن و روسیا و ھەندێ ولاتی تریش جگە لەپشتیوانی چین داوای گفتوگۆو دان بەخۆدا گرتن دەکەن .
دوێنێ سوپای ھند ٣٦ ھەزار سەربازی تایبەتی رەوانەی سنور کرد و چینیش جولەی بەسوپا و چەکی قورس کرد بۆ شوێنی ئالۆزیەکان .
چەند زانیارییەک لەسەر توانای سەربازی هەردوو وڵات.
کڵاوەی ئەتۆم
چین: ۳۲۰
هیند: ۱٥۰
فڕۆکەی جەنگی
چین: ۱۲۳۲
هیند: ٥۳۸
مووشەکهاوێژ
چین: ۲٦٥۰
هیند ۲٦٦
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق