پرس میدیا
ئامادەکردنی: سهڵاح سالار
١-یەكیێكە لە زانا ناودار و گەورەكانی جیهان، ناوی جەلال كوڕی حاجی تۆفیقی ئاغا فەتحوڵایە، لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی شاری سلێمانییە.
٢-خانەوادەكەیان لەسەردەمی بابانەكانەوە تا ئێستا، لە سلێمانییدا پێگەی تایبەت و بەرچاویان هەبووە، دارا تۆفیقی برایشی سیاسییەكی لێهاتوو بوو، لە شۆڕشی ئەیلوولدا پلەی بەرزی هەبوو.
٣-دكتۆر جەلال ساڵی 1925 لە سلێمانی لەدایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی، لە سلێمانی و هەولێر و كەركووك تەواو كردووە.
٤-ساڵی 1945 حكومەتی پاشایی ئەوكاتی عێراق، بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس ناردوویەتی بۆ لەندەن، ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كالیفۆرنیا تەواو كردووە.
٥-لە كۆمپانیای (جەنەراڵ مۆتۆرز) دەستبەكار بووە، لە ئەمریكا شۆڕشێكی زانستیی گەورەی بەرپا كرد، توانیی باتری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێل دابهێنێت، یەكەم كەسبوو ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد.
٦-ئۆتۆمبێلی هەموو جیهان لە رێگەی زانستەكەی ئەوەوە، گۆڕانكاریی بەسەرداهات بۆ هایبرید و ئەلەكتریك، ئەم زانا گەوەرەیە چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە.
٧-كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕ جۆرێك فێڵێان لێكردووە، واژۆیان پێكردووە هەموو داهێنانە زانستییەكانی خۆی، بەناوی كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕەوە بڵاوبكاتەوە.
٨-لە بواری ئاسانسۆر و تەلەفۆنات و زۆر زانستی تر، چەندین داهێنانی پێشكەش بە مرۆڤایەتیی كردووە.بەڵام تا ئێستا هەر یەكە لە حكومەتی هەرێم و عێراق، هیچ ڕێزلینانێكیان بەو زانایە نەبەخشیوە.
No comments:
Post a Comment