پرس میدیا
فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە هۆشداری توند دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت، "ئێوە خۆتان تێر و تەسەلن ئاگاتان لە پێشمەرگە نییە".
دەقی هۆشداری لیوا عثمان حسێن قادر فەرماندەی لیوای ۱۳٦ گەرمیان:
بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئاگاداری بۆ حوکمەتی هەرێمی کوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەکان
ئێمە وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەکو چۆن ئەرکی پاراستنی خاکی کوردستانمان بەسەردا دەدەن مافیشمان هەیە. ئێوە خۆتان تێر و تەسەلن ئاگاتان لە پێشمەرگە نییە . ئێوە ئاگاتان لەوەیە؟ کە پێشمەرگەیەک ٥۰۰ هەزار دیناری هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا کرێ چیە ، منداڵی شیر خۆری هەیە ، کۆمەڵێک پێداویستی تایبەتی خۆی هەیە . هێزی پێشمەرگە لە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردایە و لەهەمان کاتدا هەمیشە بە خوێنی خۆی لە ئەرکی پاراستنی خاک و گەل دایە. ئێمە وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ڕازی نابین دەست ببرێت بۆ قوتی پێشمەرگە . لە کۆتایدا پێتان دەڵێین سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لایەنی پەیوەندیدار و ئیداری ئەگەر لە نزیکترین کاتدا مووچەی پێشمەرگە نەدرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
لیوا
عثمان حسن قادر
فەرماندەی لیوای ۱۳٦ گەرمیان
No comments:
Post a Comment