پرس میدیا
بە پێی چەند سەرچاوەیەک داوا کراوە لە وەزارەتەکانی سەربە حکومەتی هەرێم ناو و لیستی فەرمانبەران بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی بە پەیڕەوکردنی ڕێکارە نوێکەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم وەزارەتەکانی کردەوە، هەر وەزارەتێک لیستی مووچەی ئامادەیە بەپێی سستەمە نوێکە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە.
دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە بەپێی بڕیارێکی وەزاڕەتی دارایی ڕێژەی 21٪ لە کۆی گشتی مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت بەمەرجێک مووچەی فەرمانبەر لەسەرو 300 هەزار دینارەوە بێت.
شایەنی باسە بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێم.
No comments:
Post a comment