پرس میدیا-دانا زەنگەنە
ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزوونەوەی گۆڕان رایگەیاند، "لە ئێستادا پێویستییەکی هەنووکەییە هێزێکی ئەمریکا لە عێراق بوونی هەبێت".
نەسردەدین مەحمود ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "لەبەر ناسەقامگیری باردۆخی سیاسی و سەربازی لە عێراق بە گشتی و هەرێم بە تایبەتی پێویستییەکی هەنوکەییە هێزێکی ئەمریکا بوونی هەبێت لە عێراقدا، هەروەها مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەیاسایی کردنی تا چەند ساڵێکی دیکەش پێویستە و کاریگەری خۆی دەبێت لە سەر هەریم و ناوچە کێشە لەسەرەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدایە بۆیە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بکرێت چونکە تا ئیستاش کوردستان لە ژێر هەڕەشەی وڵاتانی چوار دەور دایە بۆیە تێکچوونی دۆخی سیاسی وسەربازی عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بواری ئابووری و سیاسی کوردستان، هەروەها دەبێت سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم ڕۆڵیان هەبێت لەم ڕێککەوتنداو بەشداربن".
No comments:
Post a Comment