پرس میـدیا
لەزنجیرەی گۆرانکاری لەپۆستەکان و بەمەبەستی کۆنترۆل کردنی سەرجەم ئەو جومگانەی پێشتر بەدەست سەرکردەکانی حشدەوە بوون بەتایبەت دەروازە سنوریەکان ئەمشەو موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆرانکاری زیاتر لە ٢٢ پۆستدا کرد و تەنھا بەتلفونیش بەرپرسی ئەو پۆستانەی ئاگادار کردەوە کەدورخراونەتەوەو کەسانی متمانەپێکراوی خۆی لەشوێنیان دانا .
لە گرنگترین ئەو گۆرانکاریانەی سەرۆک وەزیران کردونی لابردنی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی فالح فەیاز دانانی خالد العوبیدی لەشوێنی ،
وە دورخستنەوەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکان و لابردنی سەرجەم بەرپرسی سنوریەکان و
گۆرینی بەرێوەبەری وەقفی شیعی بە حیدر الشمری
نائل سعد بۆ دەسەلاتی فرۆکەوانی مەدەنی
باسم سعد بۆ دەستەی ڕاگەیاندنی عێراقی
ایاد محمد دەستەی خانەنشینی
باسم علی بانکی الرشید
زنجیرەی گۆرانکاری لەپۆستە ھەستیارەکان ماوەیەکە دەستی پێکردوەو چاودێرانی دۆخەکە وای بۆ دەچن کە کامی بیەوێت لەو رێگەیەوە پێگەی حشدی شعبی کۆنترۆل بکات و سەرجەم ئەو شوێنە ھەستیارانەی پێشتر لەلایەن حزبە شیعەکانەوە مامەلەیان پێوە دەکراو سەرچاوەی داھاتی ئەو ھێزانە بوو ئێستا کازمی بەتلفونیک چارەنوسیان یەکلایی دەکاتەوە بۆیە چاوەری دەکرێت شەپۆلێکی نارەزایی بەدوای خۆیدا بێنێت .
No comments:
Post a comment