پرس میدیا
ئەمڕۆ شەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا جەختكرایەوە لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی کە بەرۆکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لەگرنگی هەماهەنگی نێوان هاوڵاتیان و دامودەزگا فەرمییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا.
No comments:
Post a Comment