پرس میدیا
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، "ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا دەکەین، کە سەروەری خاکی عێراقی پێشێلکردووە".
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا رایگەیاند، "بوردومانەکانی تورکیا ئیدانە دەکەین و بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ناوی دەبەین، کە لە رێگەی ١٨ فرۆکەوە بە ئاراستەی شنگال و مەخمور و گوێر و هەولێر بە قوڵایی ١٩٣ کیلۆمەتر خاکی عێراقیان بەزاندووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت تورکیا هێرشەکانی رابگرێت و جارێکی دیکە بیر لە بەزاندنی خاکی عێراق نەکاتەوە".
No comments:
Post a Comment