پرس میدیا
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "جەخت لە بڕیاری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان دەکەینەوە سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان".
نوسینگەی رۆژنامەوانی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆى پەشیمان بوونەوەى ناوبراو لە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى دانیشتنى تایبەت بە لابردنى پارێزبەندى لە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "جهخت لهسهر ههڵوێستی پێشووى سەرۆکی پەرلەمان دەکەینەوە سەبارهت به ههڵوهشاندنهوهى بڕیارى ژماره 4 ى ساڵ 2020، کە بڕیارمان لە ڕۆژى ١٤ى تەمووز واژوکراوە و ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بۆ بڵاوکردنەوەى لەناو ڕۆژنامەى وەقایعى کوردستان، دواى بڵاوکردنەوەى بڕیارەکە لە وەقایعى کوردستان، ڕاستەوخۆ ئاڕاستەى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر و سلێمانى دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بابەتى ئاگادارکردنەوەى سۆران عومەر تەواو رێکارێکى ئیدارییە لەلایەن دیوانى سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە، هیچ پەیوەندییەکى بە بڕیارەکەى ئێمەوە نیە".
No comments:
Post a comment