پرس میـدیا
لەزنجیرەی گۆرانکاریە نوێیەکانی حکومەتی نوێی کازمی ئەم ھەفتەیە سەرۆک وەزیران و بەرپرسی ھێزە چەکدارەکان بەھاوکاری دەستەیەکی مارێنزی ئەمریکی نیازی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیان ھەیە لە بەغدای پایتەخت کە ئامانج لێی دەرکردنی بارەگای سەرجەم گروپە چەکدارەکانی سەر بەحشدە و سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەش دوێنێ بەدراندن و لابردنی وێنەکانی خامنەئی و قاسمی سولەیمانی دەستی پێکرد .
لەسەرەتای دەست بەکاربونیەوە موستەفا کازمی کۆمەلێک گۆرانکاری ھەستیاری لە پۆستە ئەمنیەکاندا ئەنجامداوەو بەوەش میلیشیا شیعەکانی تورەو نیگەران کردوە و گۆرانکاری ئەم دوو رۆژەی داھاتوشی وەک سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی بۆ دەکەن گۆرانکاری گەورەو ھەستیار دەبن و چاوەریی کاردانەوەشی لێدەکرێت بەتایبەت کە ئەو ئۆپراسیۆنانە ھاوبەشن لەنێوان سوپای عێراق و مارێنزی ئەمریکیدا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق