پرس میــدیا
ھیشام داوود راوێژکاری ئابوری و ھاورێی نزیکی موستەفا کازمی لە میانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی کەنالی رووداو وتی "لەئێستادا لەلایەن ھەردوو حکومەتەوە خواستێکی زۆر بۆ رێکەوتن و کۆتایی پێھێنانی بەسەرجەم کێشەکان و دروست کردنی رێکەوتنێکی نوێ کە ماف و ئەرکی ھەردوو لای تیاداپارێزراوبێت".
راوێژکارەکەی کازمی وتیشی "کۆبونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر راشکاوانەبوەو باسی ھەموو گرفت و کێشەکان کراوە بەروونی و رێگا چارەکانیش باسیان لێوەکراوە.
ماوەی زیاتر لەمانگێکە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند سێ دانیشتنیان کردوە بەمەبەستی کۆتای ھێنان بەگرژی نێوانیان و چارەسەری کێشەی بودچەو مووچەو نەوت و لەئێستاشدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبەغدادەو لەگەل ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەو ھەندێ لایەنی شیعی کۆبوەتەوە بەمەبەستی رێکەوتن .
No comments:
Post a Comment