هۆشیار عەبدوڵڵا رەخنەی توند ئاراستەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆشیار عەبدوڵڵا رەخنەی توند ئاراستەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەکات

هۆشیار عەبدوڵڵا رەخنەی توند ئاراستەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەکات

پرس میدیا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رەخنەی توند لە پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەی خۆشی دەگرێت و بە حکومەتی سێگۆشە ناویان دەبات. 

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق-گۆڕان سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، "پارتی هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری ئێستا و بکەری سەرەکی سیاسەتی شکستخواردوی نەوت و ئابوورییە لە هەرێمدا، ساڵانێکە لە ٪۷٠ی داهاتەکانی هەرێم دیزە بە دەرخۆنە دەکا، یەکێتی لەسەر زاری قوباد تاڵەبانی کاتی هەڵبژاردنەکان دەیگوت پاشەکەوت هەڵدەگرین پارە پاشەکەوت کراوەکەش دەگەرێنینەوە،کەچی ئێستا رێگری لە پاککردنەوەی لیستی موچە دەکات بەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی برینی موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە". 

سەبارەت بە حزبەکەی خۆی ئەوەشی خستەڕوو، "یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان پاککردنەوەی لیستی موچە خۆرانە،ئێستا لەبری ئەوە موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە کەمدەکرێتەوە و لیستەکەش وەک خۆی بە پیسی دەمێنێتەوە!کوان عەڕابەکانی ئەو ڕێکەوتنە؟لە پێناوی چیدا گۆڕان دەکەنە شەریکی ئەو تاوانە کە بەرامبەر فەرمانبەران دەکرێ؟!". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©