ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ: پرسی مووچە قێزەون کراوە لای هاوڵاتیانی هەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ: پرسی مووچە قێزەون کراوە لای هاوڵاتیانی هەرێم

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ: پرسی مووچە قێزەون کراوە لای هاوڵاتیانی هەرێم

پرس میدیا

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانەوە هاتە دەنگ.

ڕێباز سابر ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە لێدوانێکدا بۆ "پرس میدیا" ڕایگەیاند، "خەڵکی هەرێمی کوردستان بەنەهامەتییەکی زۆردا تێپەڕیون لە پاشەکوتی موچە و دواکەوتنی کۆمەڵێک لە گرفت، بەڕاستی پرسی مووچە قێزەون بووە لای هاوڵاتیانی هەرێم بە گشتی و بەڕاستی بڕینی مووچە یاخود کەمکردنەوەی، چارەسەر نیە بۆ دابەشکردنی داهاتی هەرێم، بەڵکۆ دەبێت لێپرسینەوە بکرێت بۆچی زۆربەی داهاتەکانی نەوت ناگەڕێنرێتەوە خەزێنەی گشتی".

ناوبراو جەختیشی کردەوە، "دەبێت سەرجەم داهاتە ناوخۆیی و دەروازەکان و بیرە نەوتەکان شەفاف بکرێن و گەندەڵییان تێدا نەمێنێت".

ئەوەشی ڕوونکردەوە، "ئەگەر بێتو چاکسازی بکرێت دەبێت لە و سێکتەڕانەدا بکرێن کە گەندەڵییان تێدایە نەک بڕینی مووچەی فەرمانبەران".

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، "دەست بردن بۆ بژێوی و پارەی فەرمانبەران ناعەدالەتیە و گرفتی زیاتر دەخوڵقێێت بۆ هەرێمی کوردستان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©