پرس میـدیا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، "لە چەند رۆژی داھاتوو یەکێتی سەبارەت بە چەند بابەتێک سەردانی لایەنەکانی ھەرێم دەکات".
سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە گەلی كوردستان رایگەیاند، "لە رۆژانی داهاتوودا یەكێتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكەن و دۆخی دارایی و ئابووری ئێستا هەرێم و بەغدا و تۆپبارانی وڵاتانی دەوروبەر بۆ سەر هەرێم تاوتوێ دەكەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە دۆخی سیاسی و ئابووری ھەرێمی کوردستان باش نییە لە ئێستادا و تورکیاش سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات، ئەمرۆش شاخێکیان لە ناوچەی زاخۆ داگیرکرد.
No comments:
Post a comment