لە بێ دەنگی حکومەت و باری ناهەمواری هاوڵاتیاندا مامۆستاو چالاکوانێکی مەدەنی لەسەر مافی هاوڵاتیان هاتە دەنگ.
بەدەل بەرواری مامۆستاو چالاکوانی مەدەنی لە پارێزگای دهۆک لە سەر بێ باکی حکومەت لە بەرامبەر هاوڵاتیان و فەرمانبەراندا بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند، "لە ساڵی 1992 تەنها بەناو حکومەت هەبوە نەک حکومەتێکی فیعلی چۆنکە دەستپێکردنیان بە حکومداری بە برا کوژی دەستی پێکرد و دواتریش لە بەر بەرژەوەندی بازرگانی پێکەوەن و بازرگانی دەکەن بە میلەت و داهاتی هەرێمی کوردستانەوە".
لە بەشێکی دێکەی وتەکانیدا دەڵێت "حکومەت با بچێت چاکسازی لە گەندەڵی وەزارەتەکانیدا بکات و لەو کەسانەی کە وەک "بن دیوار مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقێنە وەردەگرن".
بەرواری ئاماژەی بەوەشکرد "چاکسازی زۆر سانایە ئەگەر مەبەستیانبێت بەڵام حیزبەکانی دەسەڵات پەرلەمانێکی کارتۆنیان دەوێت بۆ ئەوەی کەس نەپرسێتەوە لەکۆمپانیا بازرگانییەکانیان".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتی "بە داخەوە لەبەر بێ هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێم خەونی کوردنیان لەناوبرد بۆ کورد بوون و هەبوونی دەوڵەتێکی کوردی بەتایبەت بەم هەنگاوەی کۆتاییان بەبڕین و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران کەرامەتو شکۆیان نەهێشتووە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مامۆستا بەدەل ئاماژە بەوەش دەکات، " لە هەرێمی کوردستاندا ئۆپۆزسێۆنێکی ڕاستەقینە بوونی نیە چونکە، بە چونیان بۆ سەر کورسی دەسەڵات بەرەی میلەتیان جێهێشت".
جەختیشی کردەوە، "ئەگەر هاوڵاتیەکی ڕۆشنبیرمان هەبێت نابێت لە داهاتوودا دەنگبدات بەم پارتانەی ئۆپۆزسیون نە بزوتنەوەی گۆڕان نە یەکگرتوو نە کۆمەڵ چونکە هیچیان پێ ناکرێت و ترسنۆکن ناتوانن لایەنگرانیشیان بهێننە سەر شەقام،،
و دەڵێت، "ئەگەر ئۆپۆزسیۆن تۆزێک کەرامەتی هەبێت دەبێت کۆبونەوەکانی پەرلەمانهەڵپەسێرێت وداوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات چونکە، بەڵێنی نەبڕینی مووچە و خۆشگوزارانیان دا بەخەڵکی بەڵام ڕاستیان نەکرد".
No comments:
Post a comment