پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فواد حسێن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فواد حسێن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق و جەختیشی کردەوە کە بەهەموو توانایان هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و دوور لە هەر دەست تێوەردانێکی دەرەکی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهاندا.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتیوانی خۆمان بۆ حکومەتە نوێیەکەی کازمی دەردەبڕین و گەشبینین سەبارەت بە پلانی ستراتیژی و درێژەپێدانی وتوێژەکانی نێوان هەردوو وڵات".
No comments:
Post a Comment