بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی رانیە لەگەڵ چوار کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد. - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی رانیە لەگەڵ چوار کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی رانیە لەگەڵ چوار کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

پرس میـدیا 


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێکی تەقەکردن لە ناو دوکانێکی مۆبیلیات لە شاری ڕانیە کەسێک بەناوی (س،ع،آ) تەمەن ٣٠ ساڵ کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون، ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (ع،آ،ح) تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتوی شاری ڕانیە پیشەی کاسب خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرد، لەگەڵ چوار کەسی تر کە هەر چواریان کوڕی بکوژەکەن.

لەبەردەمی پۆلیس و دادگا تۆمەتبار (ع،آ،ح) دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بۆخۆی بە چەکی دەمانچە چۆتە ناو دوکانی مۆبیلیاتی تاوان لێکراوان و هەستاوە بە کوشتنی کەسەکە و بریندار کردنی دوو کەسەکەی تر لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان.

بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای  سزادانی عێراقی هەر پێنج تۆمەتبارەکان ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©