پرس میدیا
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پڕۆژەیەکم پێشکەشی عێراق کردووە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێک نانێت بۆ چارەسەرکردنی".
دکتۆر رێبوار کەریم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "پڕۆژەیەکم پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە لە چوار قۆناغ پێکدێت، یەکەمیان دەرکردنی سەرجەم مووچەخۆرە بندیوارەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پڕۆژەکەمدا خاڵی دووەم پێکهاتووە لە دروستکردنی لیستێکی دروست کە مافی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی راستەقینەی لە خۆ گرتبێت و مافیان پارێزراو بێت، هەروەها قۆناغی سێهەم، کردنەوەی هەژماری بانکییەکی فەرمی دەبێت لە رێگەی بانکی رافیدەین، بەڵام بە مەرجێک لەژێر لێپرسینەوەدا بێت و ئاوەڵا نەکرێت".
لە کۆتاییدا رایگەیاند، "بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێک نانێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی مووچە، هەروەها لیستی بایۆمەتری کە ئەنجامدرا زۆر خراپە و خەڵکی نا شایستە و بنیواری زۆری تێدایە، هەر فەرمانبەرێک لەماوە ٦٠ رۆژدا مووچە وەرنەگرێت، ناوی لە لیستی مووچە دەسرێتەوە، بەمەش مووچەخۆری بندیوار نامێنێت".
No comments:
Post a Comment