بۆچی دۆخی هەرێم لە ئاستی چاکسازیدا پێشناکەوێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆچی دۆخی هەرێم لە ئاستی چاکسازیدا پێشناکەوێت؟

بۆچی دۆخی هەرێم لە ئاستی چاکسازیدا پێشناکەوێت؟

پرس میدیا

حسێن ئەحمەد

بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەردەوام قەیران بۆ خۆیان و حوکمەت و حیزبەکانیان دروست دەکەن؟
ئایا حیکمەتی چارەساز، یان عەقڵی چارەسازمان نییە؟

وەڵام، سەرەتا دۆخی هەرێم پێش ناکەوێت، چونکە لە پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە، حیزبەکان تەواوی توانا سیاسیی و سەربازی و دیبلۆماسییەکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ نەکسە خواردنی حوکمەت.

لە شوێنێکدا پرسی ئاڵ و گۆڕی دەسەڵات دێتە کایەوە، پەڕلەمان کە چاوی ڕەئیسی حوکمەتە، دادەخرێت، واتە حوکمەتێکی بینا ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ حوکمەتێکی موزمەعیل و کوێر و نەبین.

هەمان وەخت، بەشێک لە وەزارەتەکان کە باڵی حوکمەتن بۆ ڕاگرتنی ئەرک و بارەکانی حوکمەت، لەکار دەخرێن و دەشکێنرێن، واتە توانای هەڵگرتنی بار و قورسایی خەم و ژانی میللەت، لە حوکمەت دەسەنرێتەوەو حوکمەت دەبێتە حوکمەتێکی کوێری بێ شان و باڵ.

کاتێک ڕیفراندۆم دەکرێت، بۆ فەترەیەکی زەمەنی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێم، دیار نامێنێت کە سەری تەواوی حوکمەتە، بەم ڕێگەیەیش تۆ حوکمەتێکی بێ چاوی بێسەری بێ باڵت هەیەو نە دەبینێت، نە دەبیستێت، نە دەدوێت، نە هیچ کیشێۆیش هەڵدەگرێت.

لە کۆتاییدا حوکمەت پێوێستی بە بودجەیە، بۆ ئەوەی ئەرکە میکانیکییەکانی خۆی ڕاپەڕێنیت.

ئەگەر حوکمەت وەک ئەسپ و داهاتی ئابووری وەک ئالیک تێبگەین.. ئەوان دەبینین ئەم ئەسپە حەتا ئاخوڕو ئالیکیشی لێسەندراوەتەوە و چیتر ناتوانێت بە بێ سەر و بە بێ باڵ و بەبێ چاوو بە گەدەی برسییەوە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ئەوەیە حوکمەت لەناکاو بکەوێت و بمرێت.

بۆ چارەسەر نابێت؟ ئایا ئێمە حیکمەتی چارەسەرمان نییە؟ 

بێگومان حیکمەتی چارەسەرمان هەیە، زانامان زۆرە، موحەلیل و توێژەر و ئاکادێمیستمان بێ ئەژمارە.

بەس گرفت ئەوەیە، تەواوی ئە مانە ئەهلی عەقڵی موناظەرەن، واتە ئەهلی عەقڵێکن کە تیۆری جوان جوان دروست دەکات و چارەسەرەکان تەواوی دەکات بە تیۆری.

لە کاتێکدا هەستانەوەی حوکمەت، ڕێکەوتنی ناوخۆ.. هاوکۆکی گەل و نەتەوە، پێویستیان بە عەقڵی تەتبیقییە، واتە عەقڵێک عامەلیان پێبکات و فێریانکات چۆن دەتوانن لەبەردەم تەگەرەی سەخدا چارە بدۆزنەوە.

لە ئەنجامدا بە قاناعەتی من ئەم ئەسپە بێ سەر و بێ چاو بێ باڵەی ناوی حوکمەتی هەرێمە، پێویستی بە میتەرەوانێکی تەتبیقیی و عەمەلی و پراکتیکییە، نەک مەیتەرەوانێکی مونەظیر.

با شتێکی بەسوود بگێڕمەوە، پەنجەکان یەکتری دەشکێنن، کتێبێکی ناوازەی بەڕێز نەوشیروان موستەفایە، لەوێدا باسی ئەسپ و نەمسا دەکات، دەەڵێت ڕۆژێک چووم بۆ یانەی ئەسپ و ویستم ئەسپ سواری بکەم، ئەسپێکیی جوانیان بۆ هێنام و میتەرەوانەکە پێی وتم دەزانیت ئەسپسواری کەیت.. گوتم زۆر زۆر باشم.، ئەڵێت سوار ئەسپەکە بووم و بە تەکنیکی ئەسپسواری لە ڕێگەی لغاوەوە ئەسپەکەم نەجووڵاند، بەڵکو بە شەق و پاژنەی پێدان لە ژێر سکی وەک پیشەی هەر کوردێک جوڵاندم و مەیتەرەوانەکە زۆۆر توڕە بوو، بە پەلە دای گرتم و گووتی سەد هەزار ساڵی تر بێستەوە، ناهێڵم سواری هیچ ئەسپێک بیت، چونکە تۆ ڕێز لە میتۆدی ئەسپسواری ناگریت، ئەسپ بە لغاو ئەڕوات نەک بە شەق.

لە کۆتاییدا ئەسپەکەی حوکمەتی هەرێمیش، بەشەق ڕۆشتووە نەک بە لغاو. سەرەتا پێویستی بە مەتەرەوانێکی زۆر باشە، ئینجا لازم ئەکا ئەم مەتەرەوانە سەرکردەکانمان بە عەمەلی فێر بکات ئەسپ بە لغاو ئەجوڵێت نەک بە شەق.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©