"پارتەکانی بەشدار لە حکومەت بە رۆژ لە دەسەڵاتدان و بە شەو ئۆپۆزسیۆن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"پارتەکانی بەشدار لە حکومەت بە رۆژ لە دەسەڵاتدان و بە شەو ئۆپۆزسیۆن"

"پارتەکانی بەشدار لە حکومەت بە رۆژ لە دەسەڵاتدان و بە شەو ئۆپۆزسیۆن"

پرس میدیا

بەپێی هەموو پێوەره عورفی و یاسایی و سیاسییەکان ناکرێت خۆت دادوەرو قوربانییەکەش بیت، دۆخی خەڵکی کوردستان تادێت خراپتر دەبێت لە پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمەوە لە ساڵی 1992وە تا ئێستا.

بە ڕای سیاسەتمەدرانی هەرێم ناکرێت خۆت لە حکومەتێکدا بەشداربیت و بڕیار بەدەست بیت و پاشان لە میدیا و سۆشیال میدیاوە داوای چاکسازی بکەیت، ئێمەش دەپرسین کێ چاکسازی بکات بەرامبەر بە کێ؟

لە م بارەیەوە موستەفا عبدوڵڵا ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ "پرس میدیا" دواو رایگەیاند، "کەسێک چاکسازی پێناکرێت خۆی چاکساز نەبێت و لە گەندەڵییەوە تێوەگلابێت، دەسەڵاتدارانی بەشدار لە حکومەتدا پێم وانیە چاکسازی ڕێشەییان پێ بکرێت چونکە خۆیان تێوەگلاون لە گەندەڵیدا".

ئایا هۆکار چییە ئەو پارتانەی کە ئێستا لە حکومەت بەشدارن، وەک ئۆپۆزسیۆن خۆیان نیشاندەدەن؟ 

لە وەڵامدا روونیکردەوە، "لە ئێستادا گۆڕەپانی سیاسی هەرێم بووەتە گۆڕەپانی موزایەدات و خۆ بەریکردن لە بەرپرسیارییەت، بە پارتی و یەکێتی و گۆڕانیشەوە چۆنکە هەر خۆیان دەسەڵاتیان بەدەستە ئەگەر جدی بن دەتوانن، بەڵام گومانم هەیە هیچ چاکسازیەک بکەن بەهۆی ئەوەی چاکسازی خۆیان دەگرێتەوە". 

لەسەر هەمان بابەت موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "تاکە هۆکارێک کە پارتەکانی دەسەڵات نەتوانن چاکسازیبکەن ئەوەیە کە ناتوانن بەرگی حیزبی فڕێ بدەن کە دەچنە ناو پەرلەمانەوە یاخود لە هەر دامودەزگایەکی دیکەدا". 

هاوکات سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ "پرس میدیا" دوا و ئەوەی خستەڕوو، "بەڕای من خەڵکی کوردستان لە نمایشەکانی دەسەڵات گەیشتوون کە وەک ئۆپۆزسیۆنێک قسەبکەن و خۆیان لە دەسەڵاتدان، دووچارەسەر لەبەردەم ئەم کابینیەدا هەیە، یەکەمیان هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، دووەمیان خۆیان دەست لەکاربکشێننەوە، ناکرێت بەڕۆژ لەحکومەتدا بیت و شەویش ئۆپۆزسیۆن بیت".

بەڕای شەقام و کەسانی سیاسیش ئەو حزبانەی لەدەسەڵاتن یاری بە ھەست و عەقڵی خەڵک دەکەن، خۆیان سەرچاوەی قەیرانن ودەیانەوێت بەخەڵک بڵێن گوایە دژی بڕیارەکانی حکومەتن، ئەم ستایلە لە سیاسەت کردنیش لە ھیچ شوێنێکی جیھاندا نیە، چونکە بەشدارانی حکومەت بە ھەموو شێوەیەک بەرگری لە حکومەت و بڕیارەکانی دەکەن، بۆیە ھیچ دەرفەتێک نیە لە بەردەم حزبەکانی ئەم کابینەدا کە دوو ڕۆڵی جیاواز بگێڕن بەشەو ئۆپۆزسێۆن بن و بە ڕۆژ لە حکومەت بن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©