یەکگرتووی ئیسلامی: ناڕازین بەرامبەر چاره‌سه‌ری سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکگرتووی ئیسلامی: ناڕازین بەرامبەر چاره‌سه‌ری سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان

یەکگرتووی ئیسلامی: ناڕازین بەرامبەر چاره‌سه‌ری سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان


پرس میــدیا 


یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نیگەرانە لەدەست پێکردنەوەی شەری نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان  و پێی وایە ئەو شەرە نابەرامبەریەو جگە لەمال وێرانی ھیچی دی لێ بەرھەم نایەت و جەختیش لەوە دەکاتەوە جگە لەڕێگای ئاشتی و دانوساندن ھیچ بژاردەیە تر کارێکی شیاو نیە .

لە ڕاگەیاندراوێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کە ئەم ئێوارەیە لەمیدیا فەرمیەکانی ئەو حزبەدا بڵاوکراوەتەوە نیگەرانی و بەتوونندی ڕەتکردنەوەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ھاتووە و دەڵێن ھیچ کات شەرو ئاڵۆزی چارەسەری کێشەکان ناکات.

لەسەرەتای راگەیاندراوەکەدا ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی بەتوندی ڕەگەیاندنی شەری نێوان ھەردوو لای رەتکردوەتەوە و جگە لەجەختکردنەوەی بەئاشتی چارەسەری گرفتەکان دەڵێت "دەبێت خەباتی سیاسی ھەر ھێزێک لەسنووری دەوڵەتەکەی خۆی و بەوپەری مەدەنیانە و خەباتی پەرلەمانی بێت، لەگەل ئەوەشدا وەڵامی ھەمان حکومەت و دەوڵەت دیموکراسیانە و قبولکردنی ڕای جیاواز و پێچەوانە نەک پەنا بردن بۆ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی لەخاکی ولاتێکی تر". 

لەکۆتای راگەیاندراوەکەشدا یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەوان چەندین جار ھەولی یەکخستن و پێکھێنانی پەکەکە و تورکیایان داوە و ئێستاش لەسەر ھەلوێستی خۆیان سورن و پێیان وایە ڕێگای شەڕ و کوشتن جگە لەماڵ وێرانی ھیچی دیکەی لێ بەرھەم نایەت ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمیش دەبێت تەنھا خەلکی سڤیل و مەدەنیە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©