پرس میدیا
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "رۆژ بە رۆژ دۆخی هەرێمی کوردستان خراپتر دەبێت و هیچ حکومەت و لایەنێکیش خۆی بە خاوەنی نازانێت".
عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان وا خەریکە لە نێوان ئاگری دەستدرێژی وڵاتانی دراوسێ و هێرشی تاقمە چەکدارەکانی داعش دەسوتێ، رۆژ بە رۆژ دۆخەکە خراپتر دەبێت و هیچ حکومەت و لایەنێک خۆی بە خاوەنی نازانێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرپرسێکی هەواڵگری یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەڵێت لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بنکەمان هەیە و بەردەوام هەواڵ و زانیاریمان بۆ دەنێرن، بەراستی ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، ئەمە ئاماژەیەکی ترسناکە و هەرێمی کوردستان دەکاتە مەیدانی تەراتێنی دەزگا هەواڵگرییەکان و خەڵکێکیش بەهۆی خراپی گوزەران و قورسی ژیان و برسێتی و بێکارییەوە دەکاتە سیخوڕ بەسەر میللەتەکەی خۆیەوە".
No comments:
Post a Comment