پرس میدیا
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پڕۆسەی ورگرتنی گەنمە و سایلۆی پیرەمەگروون هاوڵاتیانی عەربەت ئاگادار دەکەنەوە، گەنمەکانیان بهێنن.
سایلۆی پیرەمەگروون ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە جوتیارانی ناوچەی عەربەت دەکەین گەنمە کانیان بینن بۆ سایلۆ بە مەبەستی وەرگرتنی گەنمەکە بە پیی ڕینمایی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک بریار دراوە نرخی گەنم بۆ کڕینی لە لایەن حکومەتی فدرالیەوە بەم شیوەیە، گەنمی نمرە یەک ٥٦٠ هەزار دینار بۆ هەر تەنێک، نمرە دوو ٤٨٠ هەزار دینار بۆ هەر تەنێک، نمرە سێ ٤٢٠ هەزار دینار بۆ هەر تەنێک".
No comments:
Post a Comment