پرس میدیا
ئەنجوومەنی فشار داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی کابینەیەکی نوێ و بێلایەن دەکەن.
ئەنجوومەنی فشار کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک چالاکوان و مامۆستا و کەسایەتی بێلایەن، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "هەرچی زووە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست لەکار بکێشێتەوە و کابینەیەکی نوێ و بێلایەن پێک بهێنرێت، هەروەها داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان لە سبەینێوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بکەن".
دەقی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی فشار:
ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی
کوردستانیانی سەربەرز ئێوەڕاپەڕینتان بۆ ئازادی و پاراستنی شکۆ کرد بەڵام کۆمەڵێک نابەرپرس لەم هەرێمە هەموو وێنەکانی ژیانیان شێواند ، لەدوای ٢٩ ساڵ لە خۆبەڕێوەبەری وتێپەڕاندنی چەندین قۆناغی ناهەموار هاوڵاتیان گەشبین بون کە دەسەڵاتی کوردی بتوانێت ژیانێکی شایستە و ئارامیان بۆ دابین بکات بەڵام بەداخەوە نەک دابینی نەکرد بگرە ساڵ بەساڵ و کابینە لەدوای کابینەی حکومەت قەیرانی دروست دەکرد و باری ژیانی سەختتر کرد تا گەشتەئەوڕادەیەیی دەسەڵات دەستی برود بۆ بڕینی قوتی ژیانی هاوڵاتیان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش سەرەڕای ئەو هەمونەهامەتیانە و فرۆشتین سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی قۆرخکردنی سەرجەم سێکتەرەکانی بازرگانی بۆداپۆشینی ڕوی ڕەشیان باس لەوە دەکەن ٢٧ملیار دینار قەرزارن ..!
ئەمانە هەموی بەڵگەی شکستی بەڕێوەبردنن ،
ئێمە وەک ئەنجومەنی فشار داکۆکی کارێکی بێ ووچان دەبین لە ئیوەی مافخوراوان پێمان وایە تاکە چارەسەر لە ئێستادا دەست لەکار کێشانەوەی ئەم دەسەڵاتەیە و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانە و دروست کردنی حکومەتێکی بێ لایەن و شەفافە و ئەو حکومەتە ئامادەکاری بکات لەماوەی شەش تاهەشت مانگدا بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردبەگۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و سیستمێکی نوێێ هەڵبژاردن پەیڕەو بکرێت ، بەچاودێری لایەنی دەرەکی نەتەوەیەکگرتوەکان باشترین فشاریش بۆ بەدی هێنانی ئەم مە ئامانجە برتیە لە بەشداری کردنی بەردەوامی سەرجەم هاوڵاتیان بێ جیاوازی لەو ناڕەزایەتیانەی ڕۆژانە لەشار و شارۆچکەکان بەڕێوە دەچێت ئێمە پشتیوانی لەهەمو هەوڵێک و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک دەکەین کە مەبەست لێی بەرژەەندی گشتی بێت و لەپێناو ژیانێکی شەرفمەندانە و پاراستنی شکۆدا بێت هەر بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوونیشتمانیانی سەربەرزز دەکەین لەسبەینێوە و بەردەوام بەشداربن لە ناڕەزایەتیەکان کە لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی کە ئەنجام دەدرێت و داوا لەسەرجەم دەستە و گروپ و ئەنجومەن کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان دەکەین بێ جیاوازی هەڵوێستەکانیان یەک خەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ،تا فشارەکان کاریگەرتربن .
لەکۆتاییدا بەپێویستی دەزانین هەموان ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بکەن بۆپاراستنی ژیانمان
بەرەو ژیانێکی شایستە و داهاتویەکی گەش .
ئەنجومەنی فشار
٢٢/٦/٢٠٢٠
No comments:
Post a comment