پرس میـدیا
شاناز ابراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەیامێکیدا داوا لەگشت لایەنە سیاسیەکان دەکات بەرەیەکی یەکگرتووی نیشتمانی دروست بکەن تا بتوانن لەو رێگەیەوە رێگری بکەن لەھەر لەشکرکێشی و پێشێلکردنی مافێک کەھەر دەولەت و لایەنێک بیەوێت.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشلێت"مادام ناتوانین بەرگری لەشوانێک یا گولەبەرۆژە فرۆشێک بکەین باشتر وایە بنکەو بارەگاکانمان دابخەین و برۆینە مالەوە یان ئەوەتا وەرن با بەرەیەکی نیشتمانی دروست بکەین خۆمان دەربازکەین لەو شەرمەزاریە".
ماوەیەکە لەشکرکێشی ھەردوو ولاتی تورکیا و ئێران بەمەبەستی لێدان لەھێزە کوردیە دژ بەرەکان لەخاکی باشوری کوردستانەوە دەستی پێکردوەو ئەو لەشکرکێشیانەش نیگەرانی لای زۆرێک لەھاونیشتمانیان دروست کردوەو زۆرێک لەلایەنە سیاسیەکابیش نیگەرانن بەو دۆخە.
No comments:
Post a comment