بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شاڕێی بابان)، و بە ئامادەبوونی فاخر طیب حسن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەمڕۆ 23/7/2020 کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ڕەزامەندیی بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری سلێمانی و ئەندامێتی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی خێرای هەر کێشەو گیروگرفتێکی پەیوەست بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی.
لیژنەکە هاوڵاتیانی بەڕێز دڵنیا دەکاتەوە، کە مافی یاسایی هەموو کەسێک پارێزراو دەبێت و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن و قەرەبووکردنەوەی هەر کێشەیەکی زەوی و زارو موڵک و ماڵ دیاریکراوە.
هاوکات لیژنەی ناوەندییش لە هەر فەرمانگەیەک پەیوەست بەم بابەتە پێکهێنراوە بۆ نەهێشتنی هیچ ڕۆتین و دواکەوتنێک لە کارەکاندا.
بەشێک لە کاری ئەم لیژنانە هەژمارکردن و ووردبینی کردنی بەڵگەنامەکانی خاوەندارێتی ئەو موڵکانە دەبێت، کە دەکەونە سەر رێرەوەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان.
No comments:
Post a Comment