پرۆفیسۆر سامی ھاشمی نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری کارەبای عێراق کردووە و تێیدا ئەوەی خستووەتەروو، "کە ئەگەر لەماوەی ١٢٠ رۆژدا کێشەی کارەبام لە ھەموو عێراق چارەسەر نەکرد، لەسێدارەم بدەن".
دەقی نامەکەی پڕۆفیسۆرێکی عێڕاقی بەناوی "سامي الهاشمي" بۆ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق و وەزیری کارەبا:
کەمێک پێش ئێستا چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ (کەناڵی ئاسمانی سامراء ) کردوو گوتم :-من ئامادەم بڕیاری لەسێدارەدانم لە هەموو دادگاکانی جیهان واژوو بکەم ئەگەر نەمتوانی لەماوەی 120 ڕۆژدا کێشەی کارەبا لە عێڕاقدا چارەسەربکەم.
من ناوم " سامي الهاشمي"یە و لە بواری وزەی کارەبا زانا و پڕۆفیسۆرم و ئامادەم خزمەتگوزارییەک پێشکەشی وڵاتە ئازیزەکەم بکەم و کارەبایەکی 24 سەعاتیان بەبێ پچڕان بۆ فەراهم بکەم.
لەبەرامبەر ئەو کارەشمدا بە هیچ شێوەیەک داوای پلە و پۆست و پارەتان لێناکەم .
ئەم نامەیەم ئاڕاستەی وەزیری کارەبا و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دەکەم و هەروەکو چۆن لەساڵی 1991 دوای بۆردومانکردنی تۆڕە ئەلکتڕۆنیەکانمان لەلایەن ئەمریکاوە توانیم سیستەمی کارەبای عێڕاق چاک بکەمەوە، لە ئێستاشدا دەتوانم هەمان کار دوبارەبکەمەوە بەبێ ئەوەی پێویستم بە سەرفکردنی پارە و بوجەیەکی زەبەلاح بێت.
ئایا ئێوە لە پێناو ئەو بەرپرسیاریەتییە نیشتیمانییەی کە لەسەر شانتانە دەتانەوێت خزمەتی وڵاتەکەتان بکەن و پشوازیم لێبکەن و سود لە ئەزمونەکانم وەرگرن ؟
ئەگەر وەڵامەکەتان بەڵێ بوو، ئەوا پەیوەندیم پێوەبکەن، تاکو لە ڕێگەی پلانی خۆمەوە دووبارە کارەبای نیشتیمانی بۆ عێڕاق بگەڕێنمەوە .
No comments:
Post a comment